ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌داته بانكه‌كانی توركیا
K24 - ھەولێر
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری داوه‌ته بانكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سووی بانكه‌كان.
سه‌رۆكی توركیا داواشی له بانكه‌كان كردووه دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه پێویسته به ئاراسته‌یه‌كی درووست كار بكه‌ن و نرخی سووه‌كانی زیاد نه‌كه‌ن .
گوتیشی، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان كار ئاسانییه‌كی ته‌واو نه‌كه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سووی بانكی ئاستی هه‌ڵاوسان به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دۆخی ئابووری ئێستای توركیا گونجاو نییه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و گومرگه‌كان، توركیا به‌هۆی كوده‌تاكه‌وه زیانی نزیكه‌ی 100ملیار دۆلاری پێگه‌یشتووه.