بارسێلۆنا دوای سێ مانگ تواناکانی تێر شتیگنی بۆ دەگەڕێتەوە

تێر شتیگن
تێر شتیگن

ئەمشەو لە گەڕی بیست و چوارەمینی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگەی لویس کۆمپانێسی ئۆڵمپی میوانداری گرانادا دەکات.


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی هێمای بۆ ئەوە کردوە ئەمشەو تێر شتیگن بەرامبەر گرانادا دەگەڕێتەوە کە ئەم گۆڵپارێزە نزیکەی سێ مانگە لە یارییە فەرمییەکانی بارسێلۆنا لەنێوان ستوونی گۆڵ ئامادە نەبووە.
ئەم گۆڵپارێزە ئەڵمانیە لە 12ی مانگی نۆڤێمبەر رابردووەوە یاریی نەکردووە ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە پێکان، شتیگن بە ناچاری نەشتەرگەری ئەنجامدا.


سەرچاوە ئیسپانییەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە شتیگن لە چەند هەفتەی رابردوو دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە بەردەوام چارەسەری وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە یەکجاری لە پێکانی جومگەکانی رزگاری ببێت.


لە هەفتەی رابردووش بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا، چاڤی راهێنەر رایگەیاند تێر شتیگن بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر گرانادا ئامادە دەبێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو بۆ پارێزگاریکردن لە گۆڵی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوزی یاریگە.


لەگەڵ گەڕانەوەی شتیگن، ئینیاکی پێنیا دەبێتە یەدەگ و دیێگۆ کۆشینیش دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمی بارسێلۆنا.