كۆسرەت رەسوڵ: یەکگرتنی یەکێتی و ئایندە دەستکەوتێکی گرنگە
K24 - سلێمانی
کۆسرەت رەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە مەراسیمی یەكگرتنەوەی حزبی ئایندە و یەكێتی رایگەیاند: "یەکگرتنی یەکێتی و ئایندە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان، ناحەزانی کورد هەوڵدەدەن تەبایی و یەکڕیزی نێوانمان تێکبدەن و ئێمەش رێگەیان پێنادەین".