لە کوێستانەکانی پرژە فێستێڤاڵی خلیسکانێ بەڕێوەچوو
گه‌شتوگوزاری چۆمان فێستیڤاڵ و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی خلیسكانی سه‌ربه‌فری به به‌شداری 10 یاریزانی ئه‌ورپی و 30 باریزانی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان له كوێستانی پڕژه‌ی باڵه‌كایه‌تی ڕیكخست، ئامانج له چالاكییه‌كه راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆی و عێراقی و بیانی بوو.
له‌به‌رزی نزیكه‌ی 2 هەزار مه‌تر له‌سه‌رئاستی ڕووی ده‌ریا و بڕینی نزیكه‌ی كیلۆمه‌ترێك پێشبركێ ده‌كه‌ن. یاریزانانی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان و تیمێكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شدارن لە فێستیڤاڵی كوێستانی پڕژه‌ی باڵه‌كایه‌تی ، به‌شێك له‌یاریزانان خاوه‌ن ئه‌زموونن و به‌خێرایی زۆر و نمایشی سه‌رنجراكێش هێڵی كۆتایی ده‌بڕن، بێ ئه‌زموونه‌كانیش بۆ گه‌یشتنه خاڵی كۆتایی ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بنه‌وه‌و هه‌ندێكیشان ههرناگهن.
پاڵەوانیه‌تی سكی له كوێستانی پڕژێی باڵه‌كایه‌تی ڕیكخرابوو 10 یاریزان له‌ئه‌وروپا و 20ی دیكه‌ش له‌چۆمان، 10یاریزانی سۆران و 10ی دیكه‌ش خه‌لكی ڕۆئاوای كوردستان و دانیشتووی كه‌مپی داره‌شه‌كران بوون به‌شداربوون، له‌دوایشدا یاریزانێكی چۆمان پله‌ی یه‌كه‌م ویاریزانێكی وڵاتی دانیمارك و یه‌كێكی نه‌رویجی پله‌ی دووه‌م و سێه‌میان به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی نه‌وجه‌وانانیش سێ كچی كه‌مپی دارهشهركران هه‌رسێ پله‌ی پێشه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
