شانۆگەرییەکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز دەکات

شانۆگەرییەکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز دەکات
شانۆگەرییەکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز دەکات

K24 - هەولێر

گروپی شانۆی ستێج بە شانۆگەری "مرۆڤم بینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ"، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. فێستیڤاڵەکە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری چەند شانۆگەرییەکی کوردی بەڕێوەبچێت.

گۆران عەدنان، دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو شانۆگەرییە پێشتر لە کەرکوک و سلێمانی نمایشمان کرد، ئێستا بە خۆشحاڵییەوە بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی سەقز دەکات و هیوادارم خەڵات بەدەست بهێنین. ئەم شانۆگەرییە، شانۆیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمیدیە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون.

شانۆگەرییەکە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی گۆران عەدنان و ئەکتەرەکان پێکهاتوون لە هۆزان شیرزاد و دارا عزەدین و محەمەد سیروان و محمد عەبدوڵڵا و هاوسەر ئیدریس و عیماد مەهدی.