به وێنە: فاتێ و کیزل سەردانی کوردستان 24 دەکەن
K24 - هەولێر
هونەرمەندی ناسراوی کورد فاتێ سەردانی نووسینگەی سەرەکی کوردستان 24 لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
فاتێ کە خەڵکی باژێری وانی باکووری کوردستانە، هاوڕێ لەگەڵ رەمەزان کیزل، سەرۆکی یانەی وەرزشی داڵکورد، کە گەورەترین یانەی وەرزشی کوردییە لە سوێد و ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/8 بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەردانی رادیۆ و تهلهڤزیۆنی کوردستان24یان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بە پەیام و ئاراستەی کوردستانیانەی ئهو دامهزراوه میدیاییه دەربڕی.
لەبارەی دوورکەوتنەوەی لە میدیاکانیشدا ، فاتێ رایگەیاند کە ماوەیەکە وازی لە بەرنامەکەی هێناوە کە لە کەناڵی TRT کوردی پێشکەشی دەکرد و ئێستاش بەشێکى زۆری کاتەکەی لە نێوان ئامەد و ئەڵمانیا بهسهر دەبات.
فاتێ له بارهی دوایین بهرههمی هونهری خۆی، رایگهیاند، خەریکی تەواوکردنی گۆرانییهکه، كه تایبەتە به کارەساتی شنگال.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)