پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەین
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەدان، هه‌روه‌ها پێشوازی له راگرتنی هێرشه‌كان دژی هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی شوباتی 2024) سابرینا سینگ، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له وه‌ڵامی عیسا حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەدان، هه‌روه‌ها پێشوازی له راگرتنی هێرشه‌كان دژی هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوبەشێكی گرنگن. گوتیشی، هەڕەشەکانی داعش کەمیکردووە، بەڵام لە ناوچەکەدا ماوە.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكرده‌وه، گفتوگۆکانیان لەبارەی گۆڕینی ئەرکی هێزەکانیان لەگەڵ عێراق بەردەوامە.
روونیشیكرده‌وه، له رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌وه هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا نایانه‌وێت هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا و ئوردن به‌رده‌وام بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه ئاگادارن ئێران پشتیوانی له حوسییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە (3ـی شوباتی 2024) فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق و سووریا هێرشی ئاسمانییان دژی سوپای پاسداران، سوپای قودس و گرووپە پاشکۆکانیان ئەنجامدا و زیاتر لە 85 ئامانجیان پێکاوە.
له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە بۆردومانەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا نزیکەی 40 کەس کوژراون.