لەسەر داهاتی وەزارەتی کارەبا لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا دروست دەکرێت
K24 - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی کارەبای سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 255 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی شوباتی 2024، لە راگەیاندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له (255) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
بەگوێرەی راگەیندراوەکە، پرۆژه‌كه چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت ئەوانیش بریتییه له"بەژێرزەیکردنى رێڕەوى فیدەرەکانى 31، 32، 33، ـ33ى یاریدەدەر لە حەوشەى چاکردنەوەی مەڵکەندى. هەروەها دەرکردنى فیدەرێکى نوێ لە وێستگەى گۆڕینى کارەباى باشور بۆ دابینکردنى ئینارەى بەردەوام و سوککردنى بارزۆرى چەند فیدەرێکى وێستگەى باشوور. لەگەڵ لابردن و گۆڕینى ئاڕاستەى رێڕەوى فیدەرى 118 و 121 لەگەڕەکى شۆڕش.
راشیگەیاند، پرۆژەکە دەکەوێتە سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رۆژهەڵات. بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له (255.325.000) دووسەدو پەنجاوپێج ملیۆن و سێسەدو بیست و پێنج هەزاردینار.
ئەوەشخرایە روو، پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای (سانان) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی 150 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.