سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان میوانداری هەژدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی دەکات

هۆڵی شانۆی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان
هۆڵی شانۆی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان

K24 - هەولێر

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە (18ی شوباتی 2024)، هەژدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقزی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

رەشید مەحموودی جێگری کاروباری هونەریی و سینەمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سنە دەڵێت، لە فێستیڤاڵەکەدا هەشت گرووپی شانۆیی بەشدار دەبن کە بەرهەمەکانیان تەنیا بە زمانی کوردی دەبێت.

مەحموودی رایگەیاندووە، فێستیڤاڵەکە بە ئامانجی گرنگیدان بە کولتوور، زمان و ئەدەبیاتی کوردی و ئافراندنەوەی داستانەکان، بەڵام هەر گرووپێک بۆی هەیە تەنیا یەک بەرهەمی شانۆیی پێشکەش بکات.

لە فێستیڤاڵەکەدا کولتوور و رێوڕەسمە نەتەوەیی و ئایینییەکان بە شێوەی کێبڕکێ بەڕێوەدەچێت.