ئافرەتێک لەکاتی خەوتندا ئەندامی نێرینەی هاوڕێکەی دەبڕێت

K24 - هەولێر

بەگوێرەی سەرچاوە دادوەری و پزیشکییەکانی وڵاتی پیرۆ، پیاوێک بەپەلە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک دوای ئەوەی هاوڕێ ئافرەتەکەی لەکاتی خەوتندا بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی بڕییەوە.

دارینکا لوسیۆ، داواکاری گشتی لە هەرێمی چۆتا لە ناوچەی کاخامارکای باکوور، بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵسەنگاندنی پسپۆڕان دەکەین بۆ دیاریکردنی هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە".

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو ئافرەتە تەمەن 39 ساڵە دەستبەسەر نەکراوە، چونکە ناچار بووە ئاگاداری کوڕە سێ مانگەکەی بێت.

میدیا ناوخۆییەکانی پیڕۆ بە پشتبەستن بە راپۆرتەکانی پۆلیس رایانگەیاندووە، رووداوەکە دوای دەمەقاڵەی نێوان ئەو دوو کەسە بووە کە گوایە لەسەر خیانەتە، کاتێک پیاوەکە بە سەرخۆشی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، خەوی لێکەوتووە، دواتر هاوڕێ ئافرەتەکەی چەقۆیەکی لە چێشتخانەکە هێناوە و ئەندامی نێرینەی بڕیووە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: ئەو کەسە بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی چیکلایۆ لە پارێزگای لامبایکی، و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

Fly Erbil Advertisment