سبەی لە پارێزگای نەینەوا کرایە پشوو
K24 – هەولێر:
پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییان سبەی لە تەواوی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی کە پارێزگاکانی عێراقی گرتووتەەوە، بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان سبەی لە تەواوی پارێزگاکە پشوو دەبێت.
رۆژی سێشەممە (13ـی شوباتی 2024) ده‌سته‌ی كەشناسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ببارێت و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی راشیگه‌یاند، دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی شێ‌دار له ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵبكه‌ن و له ناوچه‌كه یه‌كبگرن و له سه‌رانسه‌ر هەرێمی كوردستان و عێراق بارانبارین و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین ده‌ستپێبكات و له هه‌ندێك كاتدا بارانبارینی مامناوه‌ند بگۆڕێت بۆ بارانی به‌خوڕ و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌رێكی زۆره كه لافاو رووبدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شه‌پۆله‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی شه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی باشوور، پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كۆتایی بێت.