نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری بەریتانیا دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێکرد، هەردوولا هاوڕابوون كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييهكان به‌دوور بگرێت.
ئەمڕۆ هەینی (16ـی شوباتی 2024) له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا، كۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەی نێوانیان دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تى له عێراق و مه‌ترسييان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى وڵات، تاوتوێ کران.
هاوکات هەردوولا ئاماژەیان بەوەدا كه ده‌بێت رێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييهكان به‌دوور بگرێت.
لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتگيريى به‌ريتانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى و جه‌ختى له بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه.