ئەمەریکا هۆشداری دەداتە عێراق

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدایە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر هێزەکانی لەو وڵاتە.

ئەمڕۆ شەممە، 17 شوباتی 2024، لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە، دوای کۆبوونەوەی نێوان کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن تێیدا هۆشداری داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق وپێی راگەیاندووە ئەمەریکا هیچ ئەولەویەتێکی نییە جگە لە سەلامەتی کارمەندانی ئەمەریکی. هەروەها ئەمەریکا لە کاتی پێویست بەرگری لەخۆی دەکات.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد رێگری لە هێرشکردنە سەر فەرمانبەرانی ئەمەریکی بکات.

راشیگەیاند، هاریس لەگەڵ سودانی باسیان لە گرنگی پاراستنی هێزی سەربازی ئەمەریکا و عێراق کردووە و هەردوولا نیازی خۆیان بۆ درێژەدان بە هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وزەدا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی بە ئامانجی تێکەڵکردنی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لای خۆیەوە، ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، "داوای لە جێگری سەرۆک کۆماری حکومەتی عێراق کردووە رێگری بکات لە هێرشکردنە سەر کارمەندانی ئەمەریکی، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو رووەوە دەربڕی، جەختی لەوەشکردەوە، سەلامەتی کارمەندانی ئەمەریکی نوێنەرایەتی ئەولەویەتی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. هەروەها ئەمەریکا لە ئەگەری هەر هێرشێک هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەگرێتەبەر، لەکاتی پێویستدا."