ئەمەریکا شیعەکانی عێراقی هێنایە سەر دەسەڵات کەچی ئێستا داوای چوونەدەرەوەی دەکەن
K24 - هەولێر
ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن؛ هه‌مان ئه‌و حزبانه‌ن كه دوای ساڵی 2003 خۆیان له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌مه‌ریكا چوونه ده‌سه‌ڵات. هاووڵاتی و چاودێران دەپرسن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتبا بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس، ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و لایه‌نانه چی ده‌بوو؟
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بەغدا كه كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ماڵی زۆربه‌ی به‌رپرسان و فه‌رمانگه گرنگه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ر له بیست ساڵ خاوه‌نه‌كانیان له خه‌ویشدا نه‌یانده‌بینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕینی رژێم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و حزبانه‌وه كۆنترۆڵ كرا. ئێستاش هه‌مان ئه‌و لایه‌نانه داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره تێبگات، بازیش ده‌داته سه‌ر خواستی كورد و سوننه.
جه‌وده‌ت حارس، پسپۆڕی بواری سیاسی دەڵێت، "سه‌دام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستی خۆی كۆكردبوونهوه، به‌ڵام به‌هاوكاری رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان خه‌ونیشیان به‌وه نه‌ده‌بینی كه بچنه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی ئاساییش، دواتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان وه‌رگرت كه به‌خه‌یاڵیشیاندا نه‌ده‌هات. ئه‌وان نازانن زلهێزێكی جیهانی كه رژێمی پێشووی له‌ناو برد، ناتوانێت ئێوه‌ش له‌ناو ببات.. ئه‌و له‌ناوتان ده‌بات".
بەشێك لە چاودێران هۆشداری ده‌ده‌ن، لەوەی ئه‌گه‌ر ئەو لایەنانە بەردەوام بن لەسەر ئەم داواکارییە، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر حیسابی كورد و سوننه بووبێت، ئه‌وا له‌كاتی كشانه‌وه لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی و ئابووری ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د عه‌لا، شرۆڤه‌كاری سیاسی باس لەوە دەکات، "ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت و سه‌رلێشێواوی دروست ده‌بێت، ئه‌م بابه‌ته رای جیاوازی له‌ناو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق دروستكردووه و كورد و سوننه و به‌شێك له شیعه‌كانیش ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه، به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه عێراق پارێزراو ده‌بێت".
ژماره‌یه‌ك لایه‌ن دركیان به‌وه كردووه، سه‌ماكردن له‌به‌ر میوزیكی هه‌ندێك حزبی سیاسی بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه خۆیان دوای رووخانی رژێم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاتوون، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی عێراقییه‌كان نییه، به‌ڵكو پیاده‌كردنی ئه‌جێندای وڵاتێكی دراوسێیه، به‌دیاریكراویش ئێران.
