هێماکانی هاتووچۆ لە شەقامی کۆڕنیش دادەنرێت

K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ هەستاین بە دانانی هێمای هاتووچۆ لە شوێنە مەترسیدارەکانی شەقامی کۆڕنیش.
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی شوباتی 2024، دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەکو تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆ لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ هەستاین بە دانانی هێماکانی هاتووچۆ لە شەقامی کۆڕنیش.
ئەو بەڕێوەبەرە گوتیشی: "هەوڵدەدەین ئەمڕۆ لە پێچە مەترسیدارەکان هێماکان دابنێین، لە رۆژانی داهاتووش هێما و فسفۆڕ بۆ تەواوی شەقامەکە دادەنێین. هەورەها کاردەکەین لەسەر دانانی گارد ریک چونکە شەقامەکە پێویستی پێیەتی".