ئێران: ھێزەكانمان لە سوریا و عێراق دەمێننەوە
ئەمریكا و ئیسرائیل لەپشت نا ئارامییەكانی ناوچەكهن
K24 - ههولێر:
راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران, بۆ كاروباری نێودەوڵەتی رایگهیاند، ھەتا ئەو كاتەی بەپێویستی بزانن, هێزهكانییان لە عێراق و سوریا دەمێننەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان, راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران, بۆ كاروباری نێودەوڵەتی, به میدیاكانی فهرمی ئێرانی راگهیاندووه، ئەمریكا و ئیسرائیل لەپشت نا ئارامییەكانی ناوچەكهن و كۆماری ئیسلامی ئێران ھەتا كۆتایی و ھەتا ئەو كاتەی بەپێویستی بزانێت ھێزەكانی لە عێراق و سوریا دەھێڵێتەوە.
عەوبدوڵاھیان كەپێشتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بوو بۆ كاروباری وڵاتانی عەرەبی، ئاماژه بهوه دهكات، ھەندێك وڵات پشتیوانی لەتیرۆر دەكەن و ناتوانن رێگە لەمانەوەی ئێران بگرن, لەشەڕی دژی تیرۆر.
ئهمه لهكاتێكدایه، ئهو وڵاته بهردهوام بانگهشهی ئهوه دهكات، كه نابێت وڵاتانی بیانی دهست له كاروباری ناوخۆی ئهو دوو وڵاته وهربدهن.