نه‌وت 46 دۆلاری تێپه‌ڕاند
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له دوا ئالوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی نه‌وتی برێنت بۆ 46 دۆلار و 20 سه‌نت هه‌ڵكشا و نه‌وتی ئه‌مه‌ریكاش به 43 دۆلار و 70 سه‌نت فرۆشرا.
به كاریگه‌ری لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری وزه‌ی سعودیه كه ئاشكرایكردبوو مانگی داهاتوو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جه‌زائیر كۆده‌بنه‌وه، به‌های نه‌وت ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی تۆماركرد.
له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رزترین نرخ كه نه‌وت تۆماریكردوه، 46 دۆلار و 30 سه‌نت بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له دوا راپۆرتی خۆییدا رایگه‌یاندوه، لەمانگی ئه‌یلوله‌وه بازاڕی نەوت ھاوسەنگی به‌ده‌ست دێنێته‌وه لەھەمانكاتدا لە كۆتایی ئەمساڵیشدا ئاستی نه‌وتی یه‌ده‌گكراو كه‌مده‌بێته‌وه.