یاسین مەحموود: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە دژی هەرێمی کوردستان سیاسین

K24 – هەولێر
راوێژکارێکی یاسایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەم دوو ساڵەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان سیاسین و چارەسەری کێشەکان ناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی شوباتی 2024، یاسین مەحموود، راوێژکاری یاسایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە میانە گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 راگەیاند، ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی بەتایبەت ئەم دوو ساڵەی کۆتایی بەرامبەر هەرێمی کوردستان و ئەو سکاڵاکانی کە لەسەر هەرێمی کوردستان دەکرا، لە نزیکەوە ئێمە چاودێریمان دەکرد، تارادەیەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سیاسین بەرامبەر کوردستان، واتە بڕیاری یاسایین و دروست نین بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەن. بەڵکو بڕیارەکان دوژمنایەتییەکی سیاسییە.
بەگوتەی ئەو راوێژکارە: "پسپۆڕی دادگا وەک لە یاسایی دادگای فیدڕاڵیدا هاتووە، ئەوەیە کە پارێزەری دەستووربێت ئەگەری یاسایەک سەرپێچی دەستووربێت رایبگرێت، کێشەیەک لەنیوان هەرێم و بەغدا بێت چارەسەری بکات یاخود کێشەیەک لەنێوان پارێزگایەک و ناوەندا هەبێت یاخود لە نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان هەبێت چارەسەری بکات، بەڵام دادگای فیدڕاڵ هەندێکجار دەچێتە ناو ئەو کێشە و گیروگرفتانەوە کەلە پسپۆڕی ئەودا نییە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە".
یاسین مەحموود ئاماژەی بەوەدا، بابەتی سکاڵا لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان لەسەرەتای مانگی 5 ئەو سکاڵایە پێشکەشکرا تا ئێستا نزیەکەی 10 مانگە، بابەتەکە لە دادگای فیدڕاڵی ماوەتەوە 17جار دادگا وادەی بۆ ئەو سکاڵایە دیاری کردووە، بەڵام تا ئیستا بڕیاری نەداوە کە بڕیار بوو 18 ئەم مانگە بڕیار بدات بووەتە 21ـی ئەم مانگی شوباتە.
راشیگەیاند، دواخستنی بڕیارەکە نییەتەکەی لای دادگایە و لە دەرکردنی بڕیارەکە بۆمان دەردەکەوێت مەبەست لەم دواخستنەی بڕیارەکە چییە، چونکە دواخستنەکە گومانی دروستکردووە لای هەموو، ئەوانەی کە چاوەڕێن و چاودێری ئەو بابەتە دەکەن، چونکە بابەتەکە ئەوەندە قورس نییە ئەو هەموو دانیشتن و دواخستنەی بۆ بکرێت، بابەتەکە چەند ماددەیەکی یاساییە ئایا دەستوورییە یاخود دەستووری نییە.