شه‌ریف سلێمان: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان نه‌كردووه
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانتاری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، چوونی پارێزگاری مووسڵ بۆ شنگال جێی دڵخۆشییه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له‌باره‌ی شارۆچكه‌كه ده‌رچووه، له واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كراوه. ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له ئاستی پێویستی ئه‌ركه‌كانیدا نییه و به شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) شه‌ریف سلێمان، په‌رله‌مانتاری عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستا بارودۆخی شنگال بارودۆخێكی تێكه‌ڵه‌یه. گوتیشی، هه‌ندێك هه‌وڵ و بڕیار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامی ئه‌رێنییه.
شه‌ریف سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی پارێزگاری مووسڵ بۆ شنگال جێی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له‌باره‌ی شارۆچكه‌كه ده‌رچووه، له واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی "ملیۆن و نیوێك دینار"ـی خه‌ڵكی شنگال و باشیك و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان زیاتر له نیوملیۆن كه‌س ده‌بێت،
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له ئاستی پێویستی ئه‌ركه‌كانیدا نییه و به شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌كردووه.
رۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020، بەچاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژووکرا، کە لە چەند خاڵێکی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
رێککەوتنەکە دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازادکرد.
رێککەوتننامەی شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەشکراوە، کە بریتین لە کارگێری، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.