کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20-02-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە لە کاتەکانى دواى نیوەرۆ لە ناوچەى جیاجیا ". پلەکانی گەرماش، بەروارد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، یەک پلە بەرزدەبێتەوە.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەشی سبەی چوارشەممە، 21-02-2024، "ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت. لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ". پلەکانی گەرماش، بەروارد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18
سلێمانی: 16
دهۆک: 17
کەرکوک: 18
هەڵەبجە: 17
زاخۆ: 17
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20