پێدانی کارتی نۆرینگە و تایبەت بە نەخۆش قەدەغە کرا

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی پێدانی کارتی نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆش قەدەغە کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی شوباتی 2024، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گشتی تەندروستی کە دەرچووە دڵنیا بوونەوەیە لەسەر ئەو بڕیار و گشتاندنەی کەوا لە ماوەی رابردوودا هەبوو، ساڵانە ئەو رێنماییانە نوێدەکرێتەوە ورێنماییەکان بۆ نەخۆشخانەکان دەڕوات. لەمساڵدا وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی نەخۆش سوود مەندبێت لە نەخۆشخانە گشتییەکان، بڕیاریدا پێدانی کاتی نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆش قەدەغە بکرێت.

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە: "لەماوەی رابردوودا هەست بەوەکراوە کە پزیشکێک یاخود کارمەندێک هەوڵی ئەوە دراوەی دابێت کە ریکلام بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بکات، یان نەخۆش لە کەرتی گشتی بنێرێتە کەرتی تایبەت. جا نۆرینگە بێت یاخود نەخۆشخانە تایبەتەکان، بە پێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی قەدەغەیە نابێت بە هیچ شێوەیەک نەخۆش بنێردرێتە کەرتی تایبەت، کەرتی گشتی بە خۆڕاییە پێویستە هەموو رێکارییەکان بۆی هەر نەخۆشێک کە پێویستی پێیەتی لە دەستنیشانکردن و بینین و چارەسەر و نەشتەرگەری بە خۆڕایی بێت و سوودمەند بێت".

دلۆڤان محەممەد راشیگەیاند، ئەو نەخۆشەی کە سەردانی راوێژکاری دەکات یان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت دەبێت لە نەخۆشخانە گشتییەکان ببینرێت. ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ ئەوەی هەر نەخۆشێک کە روو لە کەرتی گشتی دەکات لە بنکەی تەندروستی بێت یاخود نەخۆشخانە سوودمەندبێت و لە چارەسەرکانی نەخۆشخانە گشتییەکان.

Fly Erbil Advertisment