نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
نرخی نه‌وت 47 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - ھەولێر
له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و گه‌یشته به‌رزترین نرخی خۆی له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا به‌هۆی لێداوانه‌كانی به‌رپرسانی وڵاتانی نه‌وت فرۆش ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میان.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، له ئێستادا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رز بوویه‌وه بۆ 47 دۆلار‌و 25 سه‌نت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیكساسیش به 44 دۆلار‌و 74 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه، وه‌زیری وزه‌ی سعوودیە رایگه‌یاندووه، مانگی داهاتوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جه‌زائیر كۆده‌بنه‌وه به مەبه‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.