ئایدن مه‌عروف: بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی كورسی كۆتا سیاسی بوو

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کران به 100 کورسی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه عادیلانه نه‌بوو و سیاسی بوو. گوتیشی: "بڕیاره‌كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر كۆتا و ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات".
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای زیاتر له ده‌جار دواخستنی دانیشتنی دادگای فیدراڵی، دادگاكه بڕیاری دژی كۆتا و پێكهاته‌كان دا.
باسی له‌وه‌شكرد، پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان زۆر به‌هێزتره له بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئه‌مه‌ی كرا بڕیارێكی سیاسیی بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆتا بین، به‌شدار ده‌بین له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌شڵێت، كورسی پێكهاته‌كان به یاسا رێكخراوه و ئه‌مه مافه، چونكه هه‌رێمی كوردستان فره نه‌ته‌وه و ئاینی جیاوازه.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش بۆ 100 کورسی کەمبکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی راپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان:
1. دەبێت بە پێی ماددەی 116 و 117 دەستووری عێراق؛ یەکسانی هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی سەروەت و سامانیی گشتی و نابێت ستەم لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
2. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەن کە مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆی دابەش بکرێت.
3. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندی یاسایی بودجەی گشتیی فیدراڵی بن بۆ پێدانی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
4. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق دەبێت ئەرکی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ بگرێت و، کێشە و ناکۆکییەکانی هەردوو حکوومەتیش (عێراق و هەرێمی کوردستان) چارەسەر بکات؛ تاوەکو دڵنیایی بدرێت لە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
5. پێویستە حکومەتی عێراق پابەندبێت بە پێدانی مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بکات.