ئیسرائیل دیمه‌شقی بۆردومانكرد

K24 – هەولێر:

میدیای فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر دیمه‌شق، سێ كه‌س كوژران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ـی شوباتی 2024 ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كه‌وه‌، ئیسرائیل هێرشیكرده‌ سه‌ر شاری دیمه‌شق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر دیمه‌شق رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی (كفر سوسه‌)ـی پایته‌ختی سووریا.

روانگه‌ی سووری ده‌شڵێت، له‌ كۆی سێ كوژراو، دوانییان سووری نیین.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ناوچه‌ی بۆردومانكراوه‌، ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی رۆشنبیری ئێرانی لێیه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ چری پاسه‌وانی لێده‌كه‌ن.

له‌ مانگی شوباتی 2023، هه‌مان شوێن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆردومانكرا، بووه‌ هۆی كوژرانی دوو پسپۆری سه‌ربازی ئێرانی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ شاری بوكه‌مال له‌ سووریا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانكرد.