یانه‌ی زێره‌ڤانی یاریزانێكی دیكه ده‌گوازێته‌وه
زێره‌ڤانی به رابه‌رایه‌تی ستافێكی نوێی راهێنه‌ران، له هه‌وڵه‌كانی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامه، ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی كڕینی یاریزانێكی دیكه‌ش رابگه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، عه‌لی نووری به‌رگریكاری گاره به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌چوونی ئه‌م یاریزانه‌ش بۆ زێره‌ڤانی، هاوشان له‌گه‌ڵ عامر ئیسماعیل ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی گاره كه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێته چواره‌مین یاریزانی نوێی یانه‌كه كه په‌یوه‌ندییانه به زێره‌ڤانی ده‌كه‌ن.
عه‌لی نووری یاریزانێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئاكرێیه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (گاره، مووسڵ و هه‌ڵۆ) كردووه، ره‌نگه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی زێره‌ڤانی بكات.