عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید: پێكهاته‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشێكی سیاسی بوونه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان نموونه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانه و له رووی شه‌رع و ئایینی ئیسلامه‌وه ده‌بێت هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك خاوه‌نی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بێت، به پێویستیشی ده‌زانێت هه‌مووان له كوردستان به‌رگری له مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن. ده‌شڵێت، پێكهاته‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشێكی سیاسی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشێكی له‌ناوبه‌ری سیاسی بوونه‌ته‌وه وه‌ك چۆن له ساڵانی رابردوودا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی بوونه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه به‌رگریكردن له مافی پێكهاته‌كان به ته‌نیا ئه‌ركی خودی پێكهاته‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پاڵیان بوه‌ستن و به‌رگریان لێ بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی زیان به كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی كه مافی به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید روونیشیكرده‌وه، به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی كۆتای پێكهاته‌كان یه‌كسانی له په‌رله‌مان نامێنێت و ئه‌وان له‌و نێوه‌نده‌دا له مافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی خۆیان له‌ناو په‌رله‌ماندا بێبه‌ش ده‌كرێن.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان:
1. دەبێت بە پێی ماددەی 116 و 117 دەستووری عێراق؛ یەکسانی هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی سەروەت و سامانیی گشتی و نابێت ستەم لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
2. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەن کە مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆی دابەش بکرێت.
3. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندی یاسایی بودجەی گشتیی فیدراڵی بن بۆ پێدانی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.