موشتاق سه‌عدی: داوا ده‌كه‌ین بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره عه‌ره‌به‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق له 13ـی ئه‌م مانگه بڕیاری داوه به داخستنی سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومییه‌كانی عێراق كه له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تكراون به ئاواره عێراقییه‌كانی ناوچه جیاجیاكان و به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بێت تاوه‌كو 30ـی ته‌ممووزی ئه‌م ساڵ سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابخانانه دابخرێن.
ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی زیاتر له 150 قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری لێ كه‌وتووه و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و داواش له رێكخراوی یونیسێف و رێكخراوه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن پشتیوانیان لێ بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024 خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیان له هه‌ولێر ئه‌نجام دا و دژی بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه شێخی عه‌شیره‌تی سه‌واعید ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه له كاتی خۆیدا نییه و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و قوتابخانانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی عیراق له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و ته‌بایی و برایه‌تییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) موشتاق سه‌عدی، شێخی عه‌شیره‌تی سه‌واعید تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نیشتمانی هه‌مووانه و گوزارشت له ئاشتی به‌یه‌كه‌وه‌یی و برایه‌تی ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی روو له كوردستان ده‌كه‌ن هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن.
موشتاق سه‌عدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاواره عێراقییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014ـوه نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێم هه‌یه بۆ نموونه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له هه‌ولێر.
موشتاق ده‌ڵێت، كاتێك وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران باسی داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی عێراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان بكات، به‌تایبه‌ت كه كه زۆربه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كان دژی داخستنی نوێنه‌رایه‌تی و قوتابخانهكانیانن له هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌كه به سته‌مكارانه ناوده‌به‌ن.
شێخی عه‌شیره‌تی سه‌واعید له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بۆ داخستنی نوێنه‌رایه‌تی و قوتابخانه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره عه‌ره‌به‌كان له هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به هه‌مان شێوه به پێویستی زانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ بینینی ره‌وشه‌كه و بینینی كه‌ره‌ڤانه‌كانی خوێندن كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دابینكراون.