کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رەتدەکەنەوە

کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان
کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کریستیانەکان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رەتدەکەنەوە و جەختیش لە گەڕانەوەی مافەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (23ـی شوباتی 2024) کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ناکرێت بگوترێت نوێنەری پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان نین، هەروەها پێکهاتەکان بوونەتە قوربانی ململانێی سیاسی نێوان لایەنە کوردییەکان.

ئاماژەیان بەوەشدا، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێگەی داخە و مافی پێکهاتەکانی پێشێل کردووە، جەختیان لەوەشکردەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کورسی پێکهاتەکان رەتدەکەنەوە.

هاوکات کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان داوای گەڕانەوەی مافەکانیان دەکەن و دەڵێن: بێ دانگ نابین و کۆمڵگەی نێودەوڵەتی دێنینە سەر هێڵ.

رۆژی چوارشەممە (22ـی شوباتی 2024) دادگای فیدراڵی لە 12ـەمین دانیشتنیدا بریاری لەبارەی سکاڵاکەی یەکێتییەوەدا، بەپێی بریارەکە ژمارەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێنداریەوە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111ـەوە کەمکرایەوە  بۆ 100 کورسی.