كۆمپانیا بیانییه‌كان وه‌به‌رهێنان له كانزا سرووشتییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن
حه‌وت بلۆ له كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان دیاریكراون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی پانزه‌ی مانگی داهاتوو دوا واده‌یه بۆ پێشكه‌كردنی پڕۆپۆزه‌ڵ بۆ وه‌به‌رهێنان له حه‌وت بلۆكی كانزایی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا پرۆپۆزه‌ڵیان پیشكه‌شكردووه بۆ وه‌به‌رهینان له‌و بلۆكه كانزاییانه‌ی كه پیش‌تر راگه‌یه‌ندراون و زۆرترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كۆمپانیای بیانین.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پیشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌له‌كان له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌یه و رۆژی پانزه‌ی مانگی ئه‌یلول دوا رۆژه و دواتر پرۆپۆزه‌ڵه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، حه‌وت بلۆكی كانزایی بۆ وه‌به‌رهێنان راگه‌یاند، كه دووانیان له هه‌ولیر و دووانیان له دهۆك و سیانی دیكه‌شیان له پارێزگای سلێمانین.