چین... بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکی چین رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری نانجینگ لە چین، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.
چین شی چانگ، سەرۆکی شارەوانی نانجینگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەئەنجامی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە، 44 کەسی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، کە دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە، هەروەها 42 کەسەکەی دیکەش بە سووکی برینداربوون".
رووداوەکە رۆژی هەینی روویداوە، کاتێک بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشت سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە قەزای یوهواتای لە نانجینگ، و نزیکەی 760 کەس لەناو باڵەخانەکەدا هەبوون.
لە لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، ئاگرەکە لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، کە پاسکیلی کارەبایی تێدا دانراوە، دواتر بۆ نهۆمەکانی دیکەی باڵەخانەکە بڵاوبووەتەوە. هەروەها تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لە بارەی رووداوەکە بەردەوامن.
At least 15 people killed, 44 injured in fire at apartment building in Nanjing, China.
— AZ Intel (@AZ_Intel_) February 24, 2024
pic.twitter.com/f2zQrSNbF0