عارف روشدی: دادگای فیدڕاڵی سیاسەتی لایەنێکی خۆ سەپێنەر بەڕێوەدەبات
K24 - هەولێر
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان دەستوورییە وە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری هەیە"، ئەو دادگایە دادگایەکی سیاسییە، سیاسەتی لایەنێکی خۆ سەپێنەر بەرێوەدەبات کە لایەنی شعەیە.
عارف روشدی، شرۆڤەکاری سیاسی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، یەکەم جار ئەبێت بپرسین ئایا دادگای فیدڕاڵی بەپێی خواست و پشتیوانی پەرلەمان دروست بووە؟ بێگومان نەخێر، واتا خۆی کێشەی دەستووری هەیە، بۆیە ناتوانێت بڕیاری دەستووری بوون و نادەستووری بوون لەسەر هەر پرسێک بدات.
گوتیشی: " بە پێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان دەستوورییە وە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری هەیە"، هەروەها لەو دەستوورە هاتووە، هەر یاسایەکی هەرێمی کوردستان جێگای مشتومڕ بێت، ئەولەویەت بۆ هەرێمی کوردستانە، واتە ئەگەر هەرێم بڕوای پێ هەبوو دەتوانرێت دەستکاری بکرێت ئەگەرنا وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
روشدی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دادگایە دادگایەکی سیاسییە، سیاسەتی لایەنێکی خۆ سەپێنەر بەرێوەدەبات کە لایەنی شعەیە، وە بەنەفەسێکی مەزهەبی حوکمڕانی هەموو عێراق دەکات"، دەشڵێ: ئەوانە کاتێک پێویستیان بە هەرێمی کوردستان بوو هەرێمیان قبوڵ بوو، ئەگەر بۆیان بکرێت لەسەردەمی سەدام خراپترمان بەرامبەر دەکەن، بەڵام بۆیان ناچێتە سەر.
روشدی باسی لەوەشکرد، بەشێک لەو فاکتەرە ناوخۆییە خۆماڵییە، کوردییە، من گازاندە لە عەرەب و عەجەم و تورک ناکەم، ئەوەی زیان بە گەلی کوردس دەگەینێنێت، بەشێک لەڕێ لادەری بەناو کوردە، تا ئەوانە بوونیان هەبێت بەکار دەهێنرێت بۆ دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.