دانیشتووانی شەمامك بە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵن
K24 – هەولێر:
ئاستی پرۆژه‌كانی بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ، رێگه‌وبان و كشتوكاڵ، له شارەدێی شه‌مامكی سه‌ر بە ھەولێر وایكردووە ئێستا ھاووڵاتییانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ گەیشتنی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی حكومه‌ت سوودیان وه‌رگرتووه، یه‌كێك له‌م بریارانه‌ش رێگه‌پێدانی دروستكردنی خانووه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شەمامک.
هێدی لوقمان، دوکاندار بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماوەی سێ ساڵە لێرە کاردەکات و فرۆشیاری کەرستەی بیناسازییە، "بە گشتی کاری ئێمە لەگەڵ رێگەپێدانی خانوو دەبووژێتەوە، لەوەتەی رێگەپێدان خانوو دروستکردن بووەتەوە خەڵکی خۆشحاڵن و ژمارەیەکی زۆریان خانوو دروستدەکەن".
لە شارەدێی شەمامك له‌دوای بڕیاری رێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوو، وه‌ستا و كرێكاران به گڕوتینه‌وه كار ده‌كه‌ن، دانیشتووانەکەشی به‌گرنگه‌وه دەڕواننه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت.
ژمارەیەك لە دانیشتووانی شارەدێیەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە گوتەی خۆیان، بەهۆی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو و لێدانی بیر، بووەتە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان و لە ئێستادا بازاڕی خانووبەرە بووژاوەتەوە.
لای خۆیەوە کاروان عارف، بەڕێوەبەری شارەدێی شەمامک، بە کوردستان24ـی گوت: لەبەر ئەوەی ناوچەکەی ئێمە ناوچەیەکی کشتووکاڵییە، زیاتر سەرنج خرواتە سەر کاروباری کشتوکاڵی.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له گوند و شاره‌دێی و شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان، به ئامانجی پشتیوانیكردن له كاری گوندنشینان و درووستبوونی كۆچی پێچه‌وانه بۆ گونده‌كان، تا به‌و هۆیه‌وه كەرتی كشتوكاڵی ببووژێته‌وه.