بنه‌ماڵه‌ی سمكۆی شكاك سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
K24 – هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی (زەکیا مستەفا بارزانی)، دکتۆر که‌یوان سمکۆ به‌ناوی (بنه‌ماڵه‌ی سمكۆی شكاك) سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سمكۆی شكاك بۆ سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: "پرسە و سەرەخۆشیم قبوڵ بکەن و لە خوای گەورە داواکارم سەبووری به ئێوە و بنه‌ماڵه‌ی بەڕێزتان بدات".
دوێنێ هەیینی، 23-02-2024، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی کۆچی دوایی کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە كاتژمێر 10:00 تاوەکو 12:00ـی پێشنیوەڕۆ و ئێوارانیش كاتژمێر 02:00 تاوەکو 05:00ـی ئێوارە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
هەر بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکییەوە؛ هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی دکتۆر كه‌یوان سمكۆ بۆ سه‌رۆك بارزانی:
بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی خۆشەویستتان (خانم زاکیا مەلا مستەفا بارزانی) سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادەی بەڕێزهكهتان دەکەم و هیوای سەبر و تەندروستی بۆ ئێوە دەخوازم. لە خودای گەورە داواکارم سەبووری به ئێوە و بنه‌ماڵه‌ی بەڕێزتان بدات.
لەگەڵ ڕێزدا
دکتۆر كه‌یوان سمكۆ