ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی کارۆلاینا شکستی بە نیکی هایلی هێنا

K24 - هەولێر
بەگوێرەی میدیا ئەمەریکییەکان، دوێنێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتەکەیدا لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە نیکی هایلی، دوایین رکابەری کۆمارییەکانی بردەوە.
بەپێی راپۆرتێکی 'سی ئێن ئێن'ـی ئەمەریکی، ترەمپ 60%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا ڕکابەرەکەی نیکی هێلی 39.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
سەرکەوتنی ترەمپ پاشەکشەی بە هایلی کردووە کە باڵێکی میانەڕەوی ناو پارتی کۆمارییەکانە، بەتایبەتی کە ئەم هەڵبژاردنانە لەو ویلایەتەدا ئەنجامدراوە کە بۆ ماوەی شەش ساڵ پارێزگار بووە.
لە دوای سەرکەوتنەکەی لەیەکەم لێدوانیدا، ترەمپ لە کۆلۆمبیای پایتەخت گوتی: "جۆو بایدن، تۆ لە کارەکەت دوورخرایتەوە!".
ستیڤن چیونگ، گوتەبێژی ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، " ئەم شەو هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان کۆتاییان هات، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بچینە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، تاوەکو شکست بە جۆو بایدن بهێنین".
لای خۆیەوە، نیکی هایلی نیازی خۆی لە کێبڕکێی بردنەوەی کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند، سەرەڕای شکستهێنانی بەرامبەر بە ترەمپ.
هێلی لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە شاری چارلستۆن بە لایەنگرانی گوت: "دەستبەرداری ئەم شەڕە نابم".
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە رۆژی 5-10-2024 بەڕێوەبچێت.