ئۆپیك له هه‌وڵی سنوورداركردنی نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ دایه
ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك نرخی نه‌وتی 3% به‌رزكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لێدوانی به‌رپرسانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتووی ئۆپیك، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا هه‌یه، به جۆرێك نیمچه كۆده‌نگییه‌ك له نێوان وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، ته‌نها له ماوه‌ی دوو رۆژدا نرخی نه‌وت نزیكه‌ی له سه‌دا سێ به‌رزكرده‌وه، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت له سه‌رووی چل و حه‌وت دۆلاره‌وه‌یه.
نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی تۆمار كردووه، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو محه‌ممه‌د ساڵح ئه‌لساده, وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ری و سه‌رۆكی ئێستای رێكخراوی ئۆپیك رایگه‌یاند، كۆتایی مانگی داهاتوو ئۆپیك گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وت و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كاندا.
هه‌ر زوو رووسیا وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له‌رێگه‌ی ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاكی وه‌زیری وزه‌ی ولاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویست به سنوورداركردنی نه‌وت ناكات، چونكه نرخی ئێستای نه‌وت له ئاستێكی باشدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا ئاماده‌ی هه‌موو جۆره رێككه‌وتنێكه.
هاوكات خالد فالحی وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد ولاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له كۆتایی مانگی داهاتوو له جه‌زائیر كۆده‌بنه‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بازاڕه‌كان، ئه‌و لێدوانه‌ی گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رز كرده‌وه.
ڤه‌نزوێللاش وه‌ك وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت رووی له‌و وڵاته كردووه، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه باری نائاسایی ئابووری له‌و وڵاته راگه‌یاندراوه، هه‌ر دوو مانگ جاریكیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ڤه‌نزوێللاوه درێژ ده‌كرێته‌وه، بۆیه زۆر به‌جددی له‌هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دایه، و ئیلیخیۆ دیل بینۆ, وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی راسپاردووه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی دوايین راپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش، لەمانگی ئه‌یلووله‌وه ھاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دهگهڕیتهوهو لەھەمان كاتدا لە كۆتایی ئەمساڵیشدا بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گكراو كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وتیان به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا سێ به‌رزكرده‌وه به‌ڵام دیار نيیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتووی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت یان هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مساڵ، به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی دێت و جارێكی دیكه ئۆپێك خۆی ده‌بێته‌وه هۆی نزمكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره‌كاندا.