به فه‌رمی، یانه‌ی زێره‌ڤانی یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی
یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی یاریزانێكی دیكه‌شی له یانه‌ی گاره‌ی هاوشاری كڕی و چواره‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی زێره‌ڤانی له باره‌گای خۆی له شاری دهۆك، گواستنه‌وه‌ی عه‌لی نووری له یانه‌ی گاره‌وه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز ده‌بێت.
عه‌لی نووری هاوشان له‌گه‌ڵ عامر ئیسماعیل ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی گاره كه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێته چواره‌مین یاریزانی نوێی یانه‌كه كه په‌یوه‌ندییانه به زێره‌ڤانی ده‌كه‌ن.
عه‌لی نووری یاریزانێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئاكرێیه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (گاره، مووسڵ و هه‌ڵۆ) كردووه، ئه‌مساڵیش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌میر بابۆ ئه‌زموونێكی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه.