بایدن: پشتگیریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكه رێگه بۆ مانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌كه، ئاشتی و ئاسایشه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. گوتیشی: "پشتگیریی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كه‌ین".
بایدن له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی (NBC)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له رابردوودا ئیسرائیل پشتگیری زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كانی ئێستای له‌گه‌ڵ بن غه‌فیر و هاوكاره‌كانی به‌رده‌وام بێت، پشتگیرییه‌كانی نامێنن و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌تی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستی كاتی له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت، ده‌توانین ئاراسته‌كان به‌ره‌و پلانی دیكه بگۆڕین، كه بریتی نییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، بەڵکو پرۆسەیەکه ئێمە دەبات بۆ راگه‌یاندنی دوو دەوڵەت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، به‌و ئاراسته و هه‌نگاوانه‌مان ده‌بات، كه كۆمه‌ڵێك وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ستیان پێكردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر ئێمه پێویسته ئاسایشی ئیسرائیلییه‌كان بپارێزین و پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش بكه‌ین.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.