چاوپێکەوتنی رادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی
رادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی نێوده‌وڵه‌تی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێر ئه‌نجام داوه و چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به پرسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته كردووه. سه‌رۆك بارزانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جارێكی دیكه هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق دا و سه‌رنجیشی خسته سه‌ر كاریگه‌ری وڵاتانی هه‌رێمی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و رێگریكردن له هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشخستنی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا.
مۆنتی كارلۆ: ميوانى گفتوگۆی تایبه‌تی ئه‌مڕۆی مۆنتی كارلۆی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه له سه‌ركرده‌ی كوردی، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لێره له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان چاومان پێی ده‌كه‌وێت، سڵاوت لێبێت به‌ڕێزی خۆشه‌ویست له مۆنتیكارلۆی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆك بارزانی: سڵاو له تۆش.
مۆنتی كارلۆ: با له پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئارادایه ده‌ستپێبكه‌ین، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌ڕێز سوودانیدا كه ئێوه تێیدا به‌شدارن، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری حكومه‌ت یانیش رۆڵهكهتان له‌ناو حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی: كاتێك به‌شداریمان له حكومه‌تی به‌ڕێز سوودانیدا كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی سیاسی بوو و له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ش هاوپه‌یمانێتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ری پێكهێنرا. ئه‌وه‌ی ده‌بینین ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێز سوودانی ده‌یه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بینین كه هه‌ندێك كۆسپی راسته‌قینه هه‌ن، رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. ئێمه پاڵپشتیمان لێكردووه و له‌و پاڵپشتییهشمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌وه جێبه‌جێ بكات و بپێكێت كه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، به‌ڵام رووبه‌ڕووی سه‌ختی راسته‌قینه ده‌بێته‌وه.
مۆنتی كارلۆ: ئه‌و سه‌ختییانه لهكوێوهن؟
سه‌رۆك بارزانی: سه‌ختییه‌كان له‌و شوێنه‌ن كه رێگری لێی ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان.
مۆنتی كارلۆ: واتا له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه رێگریی لێ ده‌كرێت؟ واتا بۆ ئه‌مه تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ندێك لایه‌نی دیاریكراو ده‌كه‌یت؟
سه‌رۆك بارزانی: من نامه‌وێت هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن هه‌وڵی كۆسپ خستنه به‌رده‌م كاری حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر روون و ئاشكرایه.
مۆنتی كارلۆ: ئێوه ئاسووده‌ن له‌ناو ئه‌م حكومه‌ته‌دا، واتا هاوپه‌یمانه سهركییهكانتان جیابوونه‌وه، وه‌ك سه‌درییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه‌شیان په‌راوێزخران، وه‌ك: به‌ڕێز حه‌لبووسی؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌مڕۆ ئێوه ئاسووده‌ن یانیش نیگه‌رانن؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڕاشكاوانه، ئێمه نیگه‌رانین، به‌ڵێ له دۆخه‌كه نیگه‌رانین. واتا دیموكراتیه‌ت له عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و هه‌ڕه‌شه‌كانیش راسته‌قینه‌ن.
مۆنتی كارلۆ: هه‌ڕه‌شه‌كان له ناوخۆن یانیش له ده‌ره‌وه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی: له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ن.
مۆنتی كارلۆ: زۆرێك له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باسی ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ختییانه ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، په‌یوه‌ندیی نێوان دوو حزبه ركابه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای هه‌موو ناكۆكییه‌كانی رابردوو، به‌ڵام ئێوه به‌یه‌كگرتوویی ده‌چوونه به‌غدا، به‌ڵام ئێستا به‌جیا ده‌چنه به‌غداش، واتا چۆن ده‌توانین ئه‌و دۆخه‌ی جیابوونه‌وه شرۆڤه بكه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌ڕاستیدا ئه‌م دۆخه جێگه‌ی داخه، به‌ڵام به‌ڕاشكاوانه ده‌یڵێم، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییهكانن و ئامانجه ستراتیژییهكانن. ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پرسه ته‌كنیكییه‌كان بوونایه، ئه‌وا زۆر ئاسان ده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و زۆرترین هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنین و وه‌ك پێشتر كار بۆ یه‌كڕیزی كورد بكه‌ین.
مۆنتی كارلۆ: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كان بكه‌ین، كاتێك ده‌ڵێین: ستراتیژی، له‌وانه‌یه بابه‌ته‌كه وه‌ك بابه‌تێكی گشتی بێته به‌رچاو.. به‌ڵام دیارترین ئه‌و كۆسپه چییه كه رووبه‌ڕووی یه‌كڕیزی كورد بووه‌ته‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: بۆ نموونه: ناكرێت سازش له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم بكرێت، نابێت هاوكاری ئه‌و كه‌سه بكه‌ین كه ده‌یه‌وێت هه‌رێم له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، نابێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بكه‌ین كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به هه‌رێم بهێنێت، ئه‌مه‌یه پرسی ستراتیژیی.
مۆنتی كارلۆ: واتا به ڕای تۆ كه‌سانێك هه‌ن كار بۆ ئه‌و ئامانجه‌یان ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵبه‌ته وایه، زۆریش روون و ئاشكرایه.
مۆنتی كارلۆ: با ئێمه زیاتر راشكاوانه بین، واتا جه‌نابتان له كوردستانی ئێران له دایك بوون، په‌یوه‌ندی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران تاڕاده‌یه‌ك باش بووه، به‌ڵام به‌مدواییانه تێبینی كرا، كه داڕمانێكی گه‌وره له په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئێران روویداوه، ئه‌و رووداوه‌ی به‌م دواییانه روویدا و بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌هۆی هێرشی ئێرانی، ئێران به‌وه تۆمه‌تبارتان ده‌كات، كه بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ نه‌یاره‌كانیان، ئێوه چۆن وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌ده‌نه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مانه تۆمه‌تی پڕوپوچ و بێ بنه‌مان، به‌ر له هه‌ر كه‌سێكیش ئێران خۆی ده‌زانێت كه ئه‌و تۆمه‌تانه بێ بنه‌مان. به‌ڵێ من له مهاباد له دایك بووم و رۆژێكیش له رۆژان نه‌مانویستووه گرژی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیران رووبدات. هه‌روه‌ها رێگه‌ش ناده‌ین هه‌رێم ببێته شوێنێك بۆ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران. له ساڵی 2020 و 2021ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌ولێر وه‌ك شار و وه‌ك پارێزگاش رووبه‌ڕووی 143 هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی كراوه‌ته‌وه، چ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه یانیش شوێنكه‌وتووانی ئێران، هه‌میشه‌ش پاساوی ئه‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه ده‌هێننه‌وه، گوایا ناوه‌ندی هه‌واڵگریی نێوده‌وڵه‌تیی لێیه، به‌دیاریكراویش ده‌ستنیشانی مووساد ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م ئۆپۆزسیۆنی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، ئێمه دڵنیاین كه ئه‌گه‌ر باره‌گایه‌كی مووساد له كوردستان هه‌بوایه، ئه‌وا بوێری ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد لێی بده‌ن. ئه‌وان نه‌یانتوانی وه‌ڵامی به‌هێزه‌كان بده‌نه‌وه، بۆ پاساوهێنانهوهش بۆ شكستی ناوخۆیی، واتا هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ئێران، بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ شكستی ناوخۆیی هه‌ولێریان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داڵده ده‌دات و شتی دیكه، بۆردومانكردنی خێزانێكی بێتاوانی ئاشتیخواز و كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 11 مانگ، ئایا ئه‌مه تاوانێكی قیزه‌ون نییه!! له هه‌مان كاتیش‌دا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له ئه‌فسه‌رێكی مووسادیان داوه و كوشتوویانه، بۆیه ئه‌مانه تۆمه‌تی پڕوپوچن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن ماوه‌ی 50 ساڵه لێره‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنی سێقووڵیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و ئێران، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردیی ئێرانی، ته‌واوی هێزه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كان كشێنرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه بوو. بۆیه تۆمه‌ته‌كانی ئێران تۆمه‌تی بێ بنه‌مان و هیچ رۆژێكیش له رۆژان نه‌مانویستووه گرژی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران بێته ئاراوه، به‌ڵام بۆ من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، بۆچی ئێران ئه‌م رێبازه‌ی هه‌ڵبژاردووه؟
مۆنتی كارلۆ: كه‌واته حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه جێبه‌جێی كردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر روویدا؟
سه‌رۆك بارزانی: جووڵه‌یه‌كی هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌و جووڵهكردنهیان له ئاست ئه‌و تاوانه‌دا نه‌بوو كه ئه‌نجامدرابوو.
مۆنتی كارلۆ: باشه، مشتومڕیهكانی ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌مووی له ده‌وری پرسی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌خولێنه‌وه. با ئێمه زیاتر راشكاوانه بین، مه‌به‌ستم كشانه‌وه‌ی ئهمهریكییهكانه له عێراق، ئایا به‌م بابه‌ته نیگه‌رانن؟
سه‌رۆك بارزانی: له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره ببێته‌وه كه له‌ساڵی 2011 روویدا، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه، هێزی هاوپه‌یمانانیش له‌گه‌ڵیان كشانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك داعشمان بینی و نزیكه‌ی سێیه‌كی عێراقی داگیر كرد و هاتنه ناو عێراق و خه‌ریك بوو هه‌موو عێراق داگیر بكه‌ن. ئه‌گه‌ریش پاڵپشتی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه، ئه‌وا دۆخه‌كه جیاواز ده‌بوو، لێره‌دا رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندا هه‌بوو. ئێستا 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕێوه و له‌وانه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه پێویستی به پێداچوونه‌وه ههبێتة به‌ڵام ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵ و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه، نه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كانه كه بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن، ئه‌مه پرسێكی چاره‌نووسسازه، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه و مافی ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن نییه هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بدات.
مۆنتی كارلۆ: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هه‌ندێك سه‌ختیی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، جۆرێك له سه‌ختی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه رووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌رانی گه‌لی كوردستان بووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. ئێوه چۆن له بڕیاره‌كانی ئه‌مدوایه‌ی دادگای فیدراڵ ده‌ڕوانن تایبه‌ت به مووچه و داهاته‌كانی هه‌رێم؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌داخێكی زۆره‌وه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ هه‌موویان له دژی هه‌رێمن، لایه‌نگیرییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ری بۆ دژایه‌تی هه‌رێم هه‌یه. بۆ زانیاریش، ئه‌م دادگایه دادگایه‌كی ده‌ستووری نییه. ئه‌و دادگایه له سه‌رده‌می برێمه‌ر دامه‌زراوه و ئێستاش رۆڵی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبەجێکردن ده‌گێڕێت. من پێم وایه، دادگای فیدراڵ سنووری ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌زاندووه، بڕیاره‌كانیشی بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له دژی هه‌رێمن.
مۆنتی كارلۆ: رێگه‌م بده جه‌نابی سه‌رۆك، له‌وانه‌یه له خاڵێكدا به خێرایی بوه‌ستم، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی دۆسته‌كانی ئێوه بێت له رۆژئاوا. واتا نه‌وه‌ی سێیه‌م له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان دوای كۆچی دوایی یه‌كه‌م دامهزرێنهرتان و نه‌وه‌ی دووه‌می ئێوه كه ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ چه‌ك و دانوستانیشدا هه‌بوو، ئایا نه‌وه‌ی سێیه‌م توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی هه‌یه كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه؟
سه‌رۆك بارزانی: پرسیارێكی جوانه، منیش هه‌مان مه‌ترسیم هه‌بوو، به‌ڵام له جه‌نگی دژ به داعش، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ نه‌هامه‌تیمان چه‌شت، به‌ڵام دواتر نه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وت، كه خاوه‌ن خۆڕاگری زیاتر و شاره‌زاتر و ئیراده‌ی به‌هێزتر بوون. راسته لێره‌دا نه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه و ناكرێت ئێمه بڵێین نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا و بهروهپێشچوونهكانی جیهان، به‌ڵام ئێستا نه‌وه‌یه‌كی راهێنراو و ئاماده‌كراو هه‌یه، له رووی چه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه و له رووی هزر ئیراده‌شه‌وه ئاماده كراوه. بۆیه من به‌وپه‌ڕی راشكاویهتی ده‌ڵێم: ئێمه ناترسێین و سه‌دان هه‌زار گه‌نجیشمان هه‌یه، كه له‌وانه‌یه ئه‌و سنووره‌ش تێپه‌ڕێنن كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و یانیش نه‌وه‌ی دووه‌م پێی گه‌یشتوون.
مۆنتی كارلۆ: زۆر جوانه.. پێنج ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمه مێژووییهكهدا تێپه‌ڕێوه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد رێكتخستبوو، ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ڵبه‌ته داڕمانی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، به‌ڵام ئایا فیدراڵیه‌ت به بیرۆكه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌زانیت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌و ناوچه‌یه ده‌یانناسیت؟
سه‌رۆك بارزانی: دوای رووخانی رژێم له ساڵی 2003، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵیه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق بین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ به‌غدا دابنێین، هه‌روه‌ها دوای رووخانی رژێم من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌غدا ماومه‌ته‌وه، هه‌ر وه‌ك له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش به جددی و ئه‌وپه‌ڕی وه‌فاداری كارمان كرد، بۆ‌ئ ه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراتی فره‌جۆر و فیدراڵی دابمهرێنین، دوای ماوه‌یه‌ك تێبینیمان كرد كه له‌ڕاستیدا كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان به فیدراڵیه‌ت نییه، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووریش له‌و شتانه پاشگه‌زبوونه‌وه، كه له‌سه‌ری رێككهتووین، دیباجه‌ی ده‌ستووریش ده‌ڵێت: پابه‌ندبوون به‌و ده‌ستووره زامنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات. ده‌ستوور پێشێل كرا.. ئه‌گه‌ر فیدراڵیه‌ت كارپێكراو بوایه و پێیه‌وه پابه‌ند بان و پابه‌ندی ده‌ستوور بان، ئه‌وا په‌نامان بۆ ریفراندۆم نه‌ده‌برد، هه‌ربۆیه له راستیدا جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێمه‌وه، سه‌رتاپای دیموكراتیه‌ت له عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر فیدراڵیه‌تیش هه‌یه، ئه‌ویش له سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن، واتا له‌ڕاستیدا نه فیدراڵیه‌ت و نه نافیدراڵیهتیش سوودی نییه.
مۆنتی كارلۆ: چۆن ده‌ڕوانیته ئایندهی عێراق؟
سه‌رۆك بارزانی: یان ئه‌وه‌تا عێراق پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بێت كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیموكراتیه‌ت و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان، كه بریتین له (شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق و ته‌وازون)، ئه‌و كات ده‌توانرێت عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای رزگار بكرێت، هه‌ر چی بڕیاردان و ده‌سه‌ڵاتی تاكلایه‌نه و قۆرخكردنی هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن گرووپێكی دیاریكراو و قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراو و پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌وا له‌ڕاستیدا عێراق به‌ره‌و له‌ناوچوونه، واتا ده‌بێت به دیموكراتیه‌ت و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، كه پێكهاتوون له (شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق و ته‌وازون).
مۆنتی كارلۆ: جه‌نابی سه‌رۆك، ئێوه گوتووتانه كه چیا دۆستی كورده، ئه‌مڕۆ كێ دۆستی كورده؟
سه‌رۆك بارزانی: چیاكان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسته‌كانمان له جیهان.
مۆنتی كارلۆ: ئه‌وان كێن؟
سه‌رۆك بارزانی: هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان زۆرن.
مۆنتی كارلۆ: په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ!
سه‌رۆك بارزانی: بۆ نموونه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵات، واتا سوپاس بۆ خودا ئێمه دۆستی زۆرمان هه‌یه.
مۆنتی كارلۆ: ئێستاش پشتگیرییه‌كان بۆ دۆزی كورد هه‌ر وه‌ك رابردوو ماون؟
سه‌رۆك بارزانی: تێگه‌یشتن هه‌یه و پاڵپشتیش هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ئاستی پێویستدا نییه. حاڵه‌ت هه‌یه رووداوێك رووده‌دات یانیش رووداوێكی دیاریكراو هه‌موو رووداوه‌كانی دیكه داده‌پۆشێت، بۆ نموونه جه‌نگی ئۆكرانیا، جه‌نگی غه‌ززه، جا هه‌ندێك جار گرنگیپێدانهكان ده‌گۆڕدرێن، له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه حه‌واڵه ده‌بن.
مۆنتی كارلۆ: سه‌ركرده‌ی كورد، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆر سوپاس بۆ جه‌نابت به پێدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته به مۆنتی كارلۆی نێوده‌وڵه‌تی و سوپاس بۆ ئه‌م گفتوگۆیه‌ش، زۆر سوپاس.
سه‌رۆك بارزانی: سوپاس، سوپاس بۆ مۆنتی كارلۆ.
دەقی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆک بارزانی بە زمانی عەرەبی لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆ لێرە بخوێنەوە و ببینە.