زۆرینەی خاڵەکانی تایبەت بە کورد لە کارنامەی کابینەکەی سوودانیدا جێبەجێ نەکراون
K24 - هەولێر
نزیکەی ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق تێدەپەڕێت. تاوەکو ئێستا زۆرینەی خاڵ و بڕگەکانی تایبەت بە کورد لە رێککەوتنی نێوان پێکهێنەرانی کابینەکەی سوودانیدا جێبەجێ نەکراون.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکەی ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، داواکارییەکانی کورد بۆ مەرجی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانییەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت به‌شی زۆری جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێك له بڕگە و خاڵەکانی كارنامه‌كه‌ی سوودانی كه په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌بوو، ماوه‌ی مانگێك تاكو شه‌ش مانگی بۆ دانرابوو بۆ جێبه‌جێكردنی، بەڵام گلەیی ئەوە دەکرێت تاوەکو ئێستا دەقی رێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراون.
گرنگترین داواكارییه‌كانی كورد له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق خۆی له كۆمه‌ڵێك خاڵ و بڕگه‌دا ده‌بینێته‌وه کە گشت هێزه به‌شداربووه‌كان له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت واژۆیان له‌سه‌ر كردبوو:
- ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی ده‌ربكرێن.
- گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه.
- ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز له شه‌ش مانگدا.
- خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتییان له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ماوه‌ی مانگێكدا.
- كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ماوه‌ی مانگێكدا.
- پێكهێنانی فه‌وجی فریاكه‌وتن له دانیشتوانی كه‌ركووك.
- هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ماوه‌ی ساڵێكدا.
- جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال.
- پڕكردنه‌وه‌ی بۆشای ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
- ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
- ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
- گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ.
- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی سیاسی حزبه كوردستانییه‌كان له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
پێکهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سوودانی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان هات کە له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بە بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته پێكهێنرابوو، دواتر له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عێراقدا متمانه به كارنامه‌ی حکومەتەکە به‌خشرا.