چاودێرانی سیاسی: ئەگەر ئەمەریکا بكشێتەوە ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی لە عێراق دروست دەبێت

K24 - هەولێر
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ساڵی 2011 ده‌كرێت كه ئه‌وكات داعش به‌شێكی زۆری خاكی عێراقی داگیركرد و به‌هۆیه‌وه ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی لێكهوتهوه و وڵاتی به ئاقارێكی تاریكدا برد.
داواكاری تاكلایه‌نه‌ی به‌شێك له هێز و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و له‌نێویاندا هێزه‌كانی ئه‌مەریكا كه پرسێكی نیشتمانییه‌و په‌یوه‌ست نییه به چه‌ند لایه‌نێكه‌وه، نیگه‌رانی كورد و سووننه‌ی لێ کەوتووەتەوە. ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2011، جارێكی دیكه عێراق رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی سیاسی، سه‌ربازی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ك له‌نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 له به‌شێكی زۆری ناوچه و پارێزگا سووننییهكاندا له‌دژی زوڵم و زۆرداری ده‌ستیان به خۆپیشاندان و مانگرتن كرد و پشێویی گه‌وره سه‌ریهه‌ڵدا. دواتر داعش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێك له خاكی عێراقی داگیر كرد و كاولكاری و ماڵوێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێشبینی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی عێراق و ئه‌و مه‌ترسییانه كراوه كه ره‌نگه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه، ئه‌وكات له‌سه‌ر داوا و ره‌زامه‌ندی عێراق بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه، ئه‌مه‌ریكا رێككاره دیپلۆماسی، ئابووری، سه‌ربازییه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر.
مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌ساڵی 2011، هێنده‌ی نه‌برد له‌ساڵی 2014 هاتنه‌دی، كه به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌منی و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كان دووباره سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، تیرۆر و داعش دۆخه‌كه‌ی به‌كارهێناو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا وێرانكاری له عێراق دروستكرد، ئێستا دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی 2011 یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان.
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، زۆربه‌ی بڕگه‌كان خزمه‌ت به عێراق ده‌كات و كار له‌سه‌ر پاراستنی عێراق له هه‌ر ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات. به‌شێكی خۆی له رێکخستنی بوونی کاتیی هێزە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا ده‌بینێته‌وه له‌وانه: كشانه‌وه‌ی گشت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی ساڵی 2011 ، كشانه‌وه‌ی گشت هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاره‌كان، جێگیركردنی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمه‌ریکا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، ئەمه‌ریکا له‌حاڵه‌تی كشانه‌وه‌ی دان بە سەروەری عێراقدا دەنێت و دانانی میکانیزمێك بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا.