وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته توركیا

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته توركیا.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره‌دا هاتووه: "دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سێیه‌م كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا، گه‌یشته توركیا.
كۆڕبه‌نده‌كه له 1ـی ئاداری 2024 له ژێر ناونیشانی (زه‌قكردنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌تی رێگریکردن لە قەیران) به چاودێری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاماده‌بوونی 100 سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، فوئاد حوسێن له په‌راوێزی به‌شداری سێیه‌م كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیا، چه‌ندین دیداری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی وڵاتان ده‌بێت.