نازم زه‌هاوی بۆ كوردستان24: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بلینكن له‌م كات و ساته زۆر گرنگه
.png)
K24 – لەندەن:
په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌م كات و ساته‌دا زۆر گرنگه.
له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دلۆڤان عیماده‌ددین په‌یامنێری كوردستان24 له له‌نده‌ن، نازم زه‌هاوی په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە پێشوازی و پشتیوانی لەو پێکهاتانە کردووە لە کوردستان دەژین، بڕوام وایە، بڕیار دژی پێكهاته‌كان ئەو شەڕە سەختەی بۆ ئازادی کراوە دەخاتە مەترسییەوە، کورد و ئەو پێکهاتانەی لە عێراقن لە کاتی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا پێویستییان بە پشتیوانی و نوێنەرایەتی زیاتر هەیە نەک کەمکردنەوە.
زه‌هاوی راشیگه‌یاند، پێکهاتەکان پێویستییان بە نوێنەرایەتی زیاترە نەوه‌ک کەمکردنەوەی.
گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م كات و ساته‌دا زۆر گرنگه".
ده‌شڵێت: "بینیمان سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن لە واشنتن کۆبووەوە. دووپاتکردنەوە و پابەندبوون بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگ بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری بەریتانیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، جارێکی دیکە دووپاتی دەکاتەوە چەندە گرینگە کوردستان بە پارێزراوی و بەرگریلێکراو بمێنێتەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌كۆی جیهانییه‌كان گرنگه.
نازم زه‌هاوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "خەڵکی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش له بەرەی پێشەوەی مرۆڤایەتی و تەواوی جیهاندا بوون. ئاشكراشیكرد: "هەڕەشەی داعش تەواو نەبووە، تەنیا گۆڕاوە".
تایبه‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، زه‌هاوی ده‌ڵێت: "پێویستە هێرشە نایاساییەکانی سەر کورد و کوردستان سەرکۆنە بکرێن، ئەوە باشە كه بینیمان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كورد و كوردستان کردووە".