ترەمپ: ئەرکی دەرگای ئاسنین و گەمارۆی دەریایی لە دژی ئێران بە تەواوی کەوتووەتە کار
سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیوە، ئەرکی دەرگای ئاسنین، و گەمارۆی دەریایی بە تەواوی دژی ئێران کەوتووەتە کار، جەختیشیکردەوە، رێگە بە هەناردە و هاوردە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاران نادەن.
یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا رایگەیاند، هێزی ئەرکی تایبەتی ناسراو بە دەرگای ئاسنین بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە لە ناو ئێراندا کەوتووەتە گەڕ و گەمارۆی دەریایش بە شێوازێکی توند و مێژووی بەسەر ئێرانەوە جێبەجێ کراوە.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، ئەم هەنگاوە، بە شێوازێک بەڕێوەدەچێت زۆر بە کەمی شتێک دەتوانێت بچێتە ناو ئێرانەوە یان لەو وڵاتە بێتە دەرەوە.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە هات، عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، پێشنیازەکەیان بۆ واشنتن لەسەر مێزە و گوتی: پێشنیارە دوو رۆژییەکەمان هێشتا لە جێی خۆیدایە، مەرجەکان جێبەجێ بکەن، لەوانەش کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، لە بەرامبەردا ئەنجامەکان دەبینن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا و گوتی: یان جەنگ هەڵبژێرن و ببینن چۆن جەنگاوەرەکانمان دۆزەختان بەسەردا دەبارێنن.