یه‌كه‌مین پێشبڕكێی ئه‌م وه‌رزه‌ی فۆرمولا1 به‌ڕێوه‌چوو
له به‌حره‌ین و له مه‌یدانی سه‌خیر، یه‌كه‌مین پێشبڕكێی ئه‌م وه‌رزه‌ی فۆرمولا وه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، ماكس ڤێرستاپن له پاڵاوتنه‌كان خێراترین كاتی تۆمار كرد و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌ستی به پێشبڕكێیه‌كه كرد.
پێنج گڵۆپه‌كه كوژایه‌وه و راسته‌وخۆ ماكس ڤێرستاپن رێگه‌ی له شارل لێكلێر داخست و نه‌یهێشت شوێنه‌كه‌ی له پێچی یه‌كه‌م بقۆزێته‌وه و پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی كرد. له ده‌ستپێك كۆمه‌ڵێك پێكدادان روویدا زهرهرمهندترینیان نیكۆ هۆلكنبێرگی تیمی هاس بوو، باڵی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شكا و له خانه‌ی ده‌یه‌مه‌وه دابه‌زییه خانه‌ی بیسته‌م.
جۆرج ره‌سڵی شۆفێری تیمی مێرسیدیس یه‌كێك له تێپه‌ڕێنه نایابه‌كانی كرد و پله‌ی دووه‌می له لێكلێر وه‌رگرت. سێرجیۆ پێرێزیش به به‌كارهێنانی دی ئاڕ ئێس لێكلێری تێپه‌ڕاند.
شه‌ڕی نێوان لویس هامڵتن و فێرناندۆ ئالۆنسۆ له‌سه‌ر پله‌ی هه‌شته‌م بوو، شه‌ڕه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هامڵتن كۆتایی هات. تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێكلێر به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه پله‌ی گه‌رمیان جیاواز بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد ساینز به‌پێشی بكه‌وێت. سێرجیۆ پێرێزیش به‌پێش جۆرج ره‌سڵ كه‌وته‌وه كه له به‌رده‌وامی پێشبڕكێكه پێرێز سه‌ركه‌وته پله‌ی دووه‌م.
به شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب ساینز پله‌ی سێیه‌می له جۆرج ره‌سڵ وه‌رگرت، شارل لێكلێریش خراپی تایه‌كانی ره‌سڵی قۆسته‌وه و له سوڕه‌كانی كۆتایی پله‌ی چواره‌میشی لێوه‌رگرت. فێرناندۆ ئالۆنسۆش له كۆتاییه‌كان خانه‌ی نۆیه‌می له لانس سترۆڵی هاوتیمی وه‌رگرت.
ماكس ڤێرستاپن بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی مه‌زنی به‌حره‌ینی برده‌وه و په‌نجا و پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی فۆرمولا وه‌ن به‌ده‌ستهێنا. هەروەها سێرجیۆ پێرێز و كارلۆس ساینزیش له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م هاتن.