نرخی کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
K24 - هەولێر
بڕی پارەی کارەبای موەلیدەکان بۆ مانگی شوباتی 2024 دیاری‌کرا، بەهۆی پێدانی کاتەکانی کارەبا لە شارێک بۆ شارێکی دیکە و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە بڕی پارەکەش جیاوازی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، قارەمان مەولو، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ مانگی شوبات تێکڕایی ئیش‌کردنی کارەبای موەلیدە 397 کاتژمێر بووە، نزیکەی 30 کاتژمێر کارەبا زیادی کردووە بە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، گەرەک هەیە زیاترە گەرەکیش هەیە کەمتر کارەبای پێدراوە.
لە پارێزگای هەولێر نرخی گازوایل دابەزیووە کە نرخی 518 دینار بووە، نرخی کارەبا ئەوانەی کە بە خشتە کارییان کردووە کەمترین نرخ 12 هەزار دینارە زۆرترین نرخیش 17 هەزار و 500 دینار بووە، ئەو گەرەکانەی لەسەر داواکاری خۆیان داوای کارەبای 24 کاتژمێرییان کردووە، کەمترین نرخ 19 هەزارو 750 دینار بووە زۆرترینیش 21 هەزار و 750 دینار بووە.
لە پارێزگای دهۆکیش هەکار هروری، ئەندامی ئەنجومەنی موەلیدەکانی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی پارێزگای دهۆک بۆ مانگی شوبات 18 هەزار و 250 دینار بووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، "به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له نێوان 12هەزار دینار بۆ 13 هەزار دیناردایه".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، "بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (285 بۆ 320) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".