به ڤیدیۆ: به ده‌ستی خۆی داعشێك ده‌كوژێت و تۆڵه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
به ده‌ستی خۆی چه‌كدارێكی داعش ده‌كوژێ
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی گوندی "ئه‌بزه‌غ" دا له تۆڵه‌ی هاوڕێ پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و به ده‌ستی خۆی چه‌كدارێكی داعش ده‌كوژێت.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به حه‌ماسه‌وه ته‌قه له چه‌كداره‌كه‌ی داعش ده‌كات و دوای كوشتنی به كوردستان 24 ی راگه‌یاند" دوای شه‌هیدبوونی هاوڕێییه‌كی پێشمه‌رگه‌ی خۆی به ناوی "كاروان دووزی" له‌وكاته‌وه به‌ڵێنیداوه كه تۆڵه‌ی ئه‌و هاوڕێ شه‌هیده‌ی بكاته‌وه و ئه‌مڕۆ شانازی ده‌كات كه به ده‌ستی خۆی ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجامدا.
پێشمه‌رگه‌كه هاوار ده‌كات بژی كوردستان و سڵاو بۆ گیانی هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌ی ده‌نێرێت.
له‌میانی ئۆپراسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، له هه‌ر دوو میحوه‌ری گوێر و خازر،تا ئێستا پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و چوار گوند له‌و سنوره ئازاد كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش كوژراون.