باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق: پشتیوانیی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانێت یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه. گوتیشی: "پشتیوانی له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین".
تۆماس سایله‌ر باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، نه‌وه‌ك ته‌نیا له چوارچێوه‌ی عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو شوێنێك یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی گه‌لی كورد بووه. گوتیشی: "له پشتیوانیكردنی گه‌لی كورد به‌رده‌وام ده‌بین".
تۆماس سایله‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان‌م كردووه، له مانگی ئایاری داهاتووشدا دووباره بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك دووباره سه‌ردان ده‌كه‌مه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بۆ ئێمه زۆر گرنگه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و بابه‌ته‌كان بۆ به‌غدا روون ده‌كه‌ینه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته بابه‌ته‌كان به گفتوگۆی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌ردوولا گفتوگۆ بكه‌ن.
ده‌شڵێت، "پێویسته پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان رێك بخه‌نه‌وه و رێكبكه‌ون".
تایبه‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی كورسی كۆتا و پێكهاته‌كان، سایله‌ر رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
له‌باره‌ی بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق گوتی: "ئێمه داوامان كردووه ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكرێت".