عومه‌ر به‌رزنجی: ره‌نگه ده‌ستووری عێراق رۆژێك له رۆژان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت
K24 - هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئێمه مه‌حكوومین به ده‌ستووری عێراق كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بڕیارییان له‌سه‌ر داوه. گوتیشی: "ره‌نگه ده‌ستووری عێراق رۆژێك له رۆژان پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت".
عومه‌ر به‌رزنجی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و داهاتووی نێوان عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه به‌ستراوه، چاره‌سه‌ری دیكه‌مان نییه جگه له پێكه‌وه كاركردن و رێككه‌وتن له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان.
به‌رزنجی هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌نگه رۆژێك له رۆژان ده‌ستووری عێراق پێویستی به‌وه هه‌بێت هه‌موار بكرێته‌وه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق دڵسۆزانه دابنیشن و گفتوگۆ له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان بكه‌ن و ئه‌و پرسانه‌ی تا ئێستا رێككه‌وتنی له‌باره‌یه‌وه نه‌كراوه، شێوازێكی دیكه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له 2003ـه‌وه كاتێك گۆڕانكاری له عێراق دروست بوو، سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ئه‌وكات زۆر له یه‌كه‌وه نزیك بوون و پێشتر به یه‌كه‌وه له ده‌ره‌وه ژیابوون، دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و كاته، بۆچوونی نوێ هاتووه‌ته پێش، كه ره‌نگه بۆچوونی جیاواز بێ، پێویستی به‌وه هه‌یه گفتوگۆی زیاتری له‌باره‌وه بكرێت.