گۆران سەلمان: په‌رله‌مانی كوردستان تاكه په‌رله‌مانه له ناوچه‌كه جێگه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی تێدا بووه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هاوبه‌ندی كلدانی له‌باره‌ی بڕیاڕەکانی دادگای فیدڕاڵی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی كریستیانه‌كان له عه‌نكاوه رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌سه‌رێكمان له‌به‌ر ده‌ست نه‌ما، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت په‌نا بۆ شه‌قام به‌رین. گوتیشی: "په‌رله‌مانی كوردستان تاكه په‌رله‌مانه له ناوچه‌كه جێگه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی تێدا بووه‌ته‌وه".
گۆران سەلمان سه‌رۆكی هاوبه‌ندی كلدانی به كوردستان24ـی گوت، ئێمه له مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو سه‌ردانی دادگای فیدراڵیمان كرد، به‌و مه‌به‌سته‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت. گوتیشی: كاتێك بڕیاره‌كه له دژی ئێمه ده‌رچوو، بۆ ئێمه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو.
سەلمان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان تاكه په‌رله‌مانه له ناوچه‌كه، جێگه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی تێدا بووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌نگمان بگه‌ینینه وڵاتانی زلهێز، هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، بۆ ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كونسوڵگهرێتییهكان و نوێنه‌ری وڵاتان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدا و په‌یاممان به‌وان گه‌یاند.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رۆككۆمار ده‌توانێ بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به كورسی كۆتاكان ره‌ت بكاته‌وه.
پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندنەوەی کورسیەکانیان بە جینۆسایدی سیاسی نەتەوەی دەزانن داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن بریارەکەی دادگای فیدراڵی ھەڵوەشێنێتەوە کە ئەو پارێزەی دەستوورە.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.