سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
K24 – هەولێر
سەرۆک بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و چەند پرسێکیان ئاڵوگۆڕ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی خالید سامەرایی كۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ستایشی ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بواری كاروباری پەرەپێدانی پارێزگاكان و هەروەها پێكهێنانی ئیدارەی سەربەخۆ لە زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین، خوازیاریی ئەوە بوون كە ئەو ئەزموونە بۆ شوێنەكانی تری عێراقیش بگوازرێتەوە.
گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.